Abbas Kemendî
Cewrî Hebîb
ئه‌م کوژێ حوکمه ئه‌زانم به خودا جەوری حه‌بیب
بەسە سا لە ڕێی خودا ده‌س له يهقهم بەردە تهبيب
تالعم نه‌حسه ئه‌ترسم كه لە ژێر باری فيراق
بمرم و ڕۆژێ نه‌بێ ده‌وڵەتی وه‌سڵم به نهسيب
وه‌ره ده‌ستت بێنە نێو دەستم و پێکەوە بدوێین
با وه‌كوو سفره له داخا بدڕێ وەرگی ڕه‌قيب
چاوی فهتتانەوە یا نەرگسی جادوویەتە
چۆن بە یەک عيشوه ئه‌دا زاهیدی سه‌د ساڵه فريب
تا له تۆ دووره دڵی غه‌مزه‌ده ئه‌ی ڕاحه‌تی گيان
مهشريق و مهغريبه مابهينی له‌گه‌ڵ سه‌بر و شهكيب
بێ فه‌راز نابێ نهشيب، ئه‌م قسه تهحقيقه بەڵام
من له ڕێی عه‌شقی تۆ نه‌مدی به خودا غه‌يری نهشيب
شێخ ئەگێڕێتهوه گه‌ر چاوی به زوڵفت بكه‌وێ
خيرقهوو سه‌بحه به زوننار و چهليپا و سهليب
تاقه‌تم تاقە له ژێر باری خەما
بکه ڕه‌حمێ به دڵم چاکه تهرهححوم به غه‌ریب