Abbas Kemendî
Gole Dêhatî
وە سەرگەردوو بم، گوڵە دێهاتی
لە قەن شیرینتر، ئەڵەی نەباتی
ئەو خەنەی کردت دوارە خەنەوە
عەزیزی وەلای خوا و بەندەوە
وە گوڵە دێهاتی بێ وە نازەو بی
کێش و هەوریەکەت لێرە ماوە جێ
هەر بایێ مەیۆ لە باخانەوە
ئەپێچکێ وە زوڵف خەرامانەوە
هەر بایێ مەیۆ لەسەر ئـەو کێوە
بۆی عەتر و عەبیر زوڵفی تۆی پێوە
وە گوڵە دێهاتی وە گوڵ پەروەردە
شەماڵ بۆم دێنێ بۆی تۆ لەو هەردە
وە سای ئەو ساوە دیەم تۆی دیوە
کار و زندەگیم لە دەس دەرچیوە
وە سەرگەردوو بم سـەوزەکەی لێو چەم
پێما بڕوانە با خەفەت نەخوەم
وە گوڵە دێهاتی وە گوڵ پاکەنی
تەڵای دەستە و شار ژێر خاکەنی
کردووتە وە بان، بەرزی قەڵایێ
نە سڵامەت هەن نە مەرحەبایێ
کردووتە سەربان وەک خانی خانان
دەس ئەوسای کەمەر ڕێک و پێک و جوان
نیو نیگای چاوت لەو بانە بەرزە
ترشە وەک ڕێواس، فێنک وەک تەرزە