Abbas Kemendî
Pêm Elên
پێم ئەڵێن فەرمووتە شێتم ئەی بەقوربان ئەو دەمە
بـاسـی شـێتـیم تا قیامەت گەر بكەی هێشتا كـەمە
نـەك ئـەتـۆ عالـەم بزانـن شـێت و سەرگەردانتم
گـیـانـەكـەم عـاشـق چ بـاكێكی لەلۆمەی عالەمە
یـان ئـەوەی بـیستومە هـەرحاشا لەناسینم ئەكەی
ئـەم كـەلامـەت دڵ تـە زێنە ئەوپەڕی دەردووغەمە
گـەرئـیشـارەی چـاوەكـەت هـیـوای نەخستبایە دڵ
كـەی لەكـۆڵـی خۆم ئـەنا ئەم هەموو ئیش و ماتەمە
وامـەفـەرمـوو چـاوەكـانـم كـەس نیە ئاگای نەبێ
حـافـیزی ڕۆحـی پـەپـولـە نـوری لـەرزانی شـەمە
پێم ئەڵێن فەرمووتە شێتم ئەی بەقوربان ئەو دەمە
بـاسـی شـێتـیم تا قیامەت گەر بكەی هێشتا كـەمە