Ehmed Xelîl
نامەی بۆ من نووسیبو (Namay Bo Min Nusibu)
By: Ciwan
نامەی بۆ من نووسیبو
ڕابڕدوومان تەواو بوو
دڵداریمان هەمووی هەوەس بوو
منیش وەڵامم داوە
ڕاستە بۆ تۆ هەوەس بوو
بەڵام بۆ من هەر وەک نەفەس بوو
خۆزگە قەت نەتدەزانی من شێتی یەک نیگاتم
وەک مشتە خۆڵێکی، هەمیشە وا لە ژێری پاتم
خۆزگە لێدانی دڵم دەنگی دڵی تۆ نەبوو
خۆزگە قەت پێم نەگوتبای چاو و دڵ و عومرم هی تۆ بوو
نووسی بوی، هەرچی بوو تەواو بوو
نووسی بوم، عومری من بە با چوو
نووسی بوی، لە دڵت تەواو بێ
نووسی بوم، دڵم لە قەفەس مرد
نامەی بۆ من نووسیبو، ئەشق هەمووی درۆیە
تەنها ووشەی شین و داستانە
منیش وەڵامم داوە، ڕاستە لای تۆ درۆیە
بەڵام لای من تێکەڵ بوو گیانە
هەژار ئەشقی ئاوایە
تەنیا (بەس) پەنای خودایە
ئەو ساڵانەی تۆم خۆش ویست،
نەمزانی ڕەنجم دا بە زایە