a photo of Ehmed Xelîl

Ehmed Xelîl

وەفا (Wafa)

ئەو دابڕانەی کە ڕویدا، ئازیز لە نێوانمانا مەڵێ بێوەفایە زەمانە دنیا بێوەفا نی یە لە ئەو مەگرە بە هانە ئەوەی کە ڕویدا ، خەتای خۆمانە گەر یادت بێت شەوان بێدار بووم کە چۆن بین لە دوا ڕۆژمانا یان باسی یەکەم منداڵ ، چ ناوێک لە ئەو جوانە خۆمان بێوەفاین نەک زەمانە یان باسی یەکەم منداڵ، چ ناوێک لە ئەو جوانە بێزار بووم، بێزار بووم بێزار بووم لە عەشقی خۆم لە تۆ بێزار بووم ، بێزار بووم بۆ یەک جاریش کە تۆ گوێت نەگرت بۆ چاوم کەسی نەدەدی ئازیزم بێجگە لە تۆ بەس نازانم چۆن بویت بۆ من تۆ هەر خەیاڵێک بوو بۆ من چەند زوو ڕۆی ئەم ژیانە نە کۆرپەم دی نە خۆشی لە تۆ کەسێک نەما کە تێنەکا ئازیز لە نێوان من و تۆ چاوەڕێی ژیانێک بووم خۆشی بێت بۆ من و تۆ ئەو ژیانە مەحاڵە لە گەڵ تۆ بێزار بووم ، بێزار بووم بێزار بووم من لە سۆزی درۆ بێزار بووم ، بێزار بووم دوای چی دەڵێی جێم مەهێڵە مەڕۆ

Bêjebêje © 2015-2024