Ehmed Xelîl
چاوەڕوانی (Chawarwani)
By: Ciwan
وەرە ئەی کۆنە یاری خەم ڕەوێنم
وەرە ئەی تازە بوکی دڵڕفێنم
لەبەر ژانی جەفا نیمە ئارام
دەنا کوا من پەنا بۆ مەی دەهێنم
وەرە سەرخۆشبە ئەی دڵ بۆ پەرۆشی
لە پاش مەرگ و نەمان کوا تازە خۆشی
مەی و حۆری ئەگەر موفتن لە جەنە
خدر ئاوی حەیاتی بۆچی نۆشی
لەگەڵ بارانی ئەسرینت تکاوم
دڵۆپێک خوێن تکا لە دڵی شکاوم
ئەگەر بمرم بە زامی تۆوە دەمرم
ئەگەر مابم بە یادی تۆوە ماوم