Sena Berzencî
Direng hatî دڕەنگ هاتی
دڕەنگ هاتی ڕۆشتوەکهم
تازە مەدە لە دەرگای دڵ
هیچ هەستێکم بۆت نەماوە
بڕۆ بانگم مەکە ئەی دڵ
هیچ سودێکی نیە گریان
مەگری مەڵێ پەشیمانم
پەشیمانی بێهۆدەیە
مەگەرێ بۆ ناونیشانم
دوای چی هاتووی پەشیمانی
کۆشکی عەشقم ساز کەیەوە
ئەو دڵەی کە خۆت ڕەنجاند
مەحالە ئاشتی کەیەوە
ساڵانێک لە چاوەڕوانیت
بە چەشنی مۆم توامەوە
نوقمی ئەشکی چاوانم بووم
هەر ئاوڕت لێ نەدامەوە
هیچ سودێکی نیە گریان
مەگری مەڵێ پەشیمانم
پەشیمانی بێهۆدەیە
مەگەرێ بۆ ناونیشانم