a photo of Ziyad Esad

Ziyad Esad

Azîzekey Dûr Wulatm

ئازیزەکەی دوور ووڵاتم ئەی هەناسەم ئەی ئاواتم من ئەزانم دڵت پڕە لەگلەیی و بەسەرهاتم تا ئێستاش بەچاوی تۆ بەعەشقت بەناوی تۆ ئەنووسم شیعری ناسک بۆدڵی شکاوی تۆ لەو ڕۆژەی کەوا تۆم بەجێهێشتووە ئازاری عەشق و جوداییم چێشتووە لەو ڕۆژەی کەمن لەمن لەتۆ دابڕاوم وەک ڕووبار فرمێسک ئەڕژێ لەچاوم بەگریان هەر ئەڵێم ئاخۆ کەی بێیت یار وەک جاران باوەشت بۆمن ببێتە قەڵای سەختی دڵداران تا ئێستاش بەچاوی تۆ بەعەشقت بەناوی تۆ ئەنووسم شیعری ناسک بۆدڵی شکاوی تۆ

Bêjebêje © 2015-2024